به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران بە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پڕۆژەکانی کەرتی نەوت و کارەبا كرد.
نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆکی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە - ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران سه‌رپه‌رشتی کۆبوونەوەیەکی کرد سەبارەت بە پڕۆژەکانی کەرتی نەوت و کارەبا، بە ئامادەبوونی وەزیرانی نەوت و کارەبا، وژماره‌یه‌ك له‌ڕاوێژکارانی تایبەتمەند و ژمارەیەک له‌بریکاران لە هەردوو وەزارەت.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا تاوتووێی ئەو پڕۆژە غازانە کرا کە لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا جێبەجێ دەکرێن و ئەو خشتەیەی کە بۆ تەواوکردنیان دانراوە، بەتایبەتی كه‌ئاستی وەستاندنی سووتانی غازی هاوڵدار به‌رزبویته‌وه، بەو پێیەی لەئێستادا لە سەدا ٦٧ وەستاوە، و هیوا هه‌یه تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە لەسەدا ٨٠ و تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٧ سووتانی بە تەواوی بوه‌ستێت."
هه‌روه‌ها گفتوگۆ لەسەر بانگهێشتکردنی کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی ئەمریکی بۆ دامەزراندنی وێستگه‌ی غازی جێگیر لە بەندەری گه‌وره‌ی فاو كرا. هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بانگهێشتکردنی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی وزە بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگەکانی غازی سروشتی‌دا کرا، و تاوتووێكردنی پلانی دابینكردنی سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌م كاته‌دا وبۆ مانگه‌كانی داهاتوو.