بهغدا-INA- ویسام مهلا
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕەزاق موحەیبیس سەعداوی وەزیری گواستنەوە پڕۆژەی تەکسی نیشتمانی کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی پڕۆژەکە پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی دەردانی غاز و قەرەباڵغی هاتوچۆیە.
سەعداوی لە وتارێکدا لە میانی کردنەوەی پڕۆژەی تەکسی نیشتمانی كهپەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادهبوو، ڕایگەیاند" پرۆژەی تەکسی نیشتمانی ئامانجی پاراستنی ژینگەیە لەڕێگەی کۆنتڕۆڵکردنی جوڵەی ئۆتۆمبێلەکانەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دەردانی غاز و دیاردهی قەرەباڵغی، ههروهها وتی" ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەناو پڕۆژەکەدا کاردەکەن تەنها کاتێک دەجوڵێن کە داوایان لێدەکرێت، و ئەمەش جیاوازییەکی بەرچاو لەسەر شەقامەکان دروستدەکات، بەتایبەتی لە بەغدای پایتەخت.
سەعداوی ڕاگهیاند" پێش ئەوەی کۆتایی بهساڵی دەستکەوتەکان بێنین، ئەمڕۆ لەسەر دەستکەوتێکی گرنگ وەستاوین، کە ئهویش پڕۆژەی تەکسی نیشتمانیه، کە کۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەت ماوەی چەند مانگێکە کاری لەسەر دەکات بۆ تهواوكردنی وبههێزكردنی بنهماكانی سهركهوتنی كهبە شێوەیەک بێت لهبەرژەوەندی گشتی دابێت.
ئاماژە بەوەشکرد حکومەتی خزمەتگوزارییەکان بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، ڕێبازێکی ڕوون پەیڕەو دەکات کە ئامانجی چالاککردنی کەرتی تایبەتە لە وڵاتدا؛ درککردن بە گرنگیی کەرتی تایبەت لە بنیاتنانی وڵاتان و بەشداریکردنی لەگەڵ کەرتی گشتی لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان، و ئەمەش بە ڕوونی لە پڕۆژەی تەکسی نیشتمانیدا بەرجەستە کراوە کە کەرتی هاوبەش وهكو ئەزموونێکی نوێ پێشکەش دەکات.
وەزیر لە درێژەی قسەکانیدا وتی" هیوادارین ئەم پڕۆژەیە سەرکەوتوو بێت و وەک هاندەرێک بێت بۆ گشتاندنی ئەم ئەزموونە لەسەر ئاستێکی بەرفراوان، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ بەرزکردنەوە و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان لە بواری گواستنەوە، و بۆ گهشهسهندنی بواری ئابووری و بهرپاكردنی دەرفەتی وەبەرهێنان، و پەرەپێدان به سەرچاوە مرۆییەکان."
سەداوی لە کۆتاییدا وتی" سوپاسی کۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەت دەکەین بۆ وردبینی و هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی ئامرازێکی گواستنەوەی ئاسوودە و سەلامەت و گونجاو بۆ هاووڵاتیان.