بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ عەبدول لەتیف وەهبی، وەزیری دادی مەغریب لە شاری ڕیباتی پایتەخت تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ڕیباتی پایتهخت لەگەڵ عەبدول لەتیف وەهبی وەزیری دادی مەغریب کۆبووەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە، هەروەها گفتوگۆیان لهسهر دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەش کردووە.
ئاماژە بەوەشکرد" كهههردوولا باسیان لهئاڵوگۆڕی شارەزایی نێوان عێراق و مەغریب كردووه لەبواری بەڕێوەبردنی زیندانەکان و سودوەرگرتن لە ئەزموونی مەغریب لەو بوارەدا، لهگهڵ ئەزموونی عێراق لەبواری مامەڵەکردن لەگەڵ کەمپی هۆڵ لهسوریا.