عەلیە نەسیف: چاکسازییەکانی حکومەت به‌شدارده‌بێت لە دەرچوونی عێراق لە مەترسییەکانی قەرزی دەرەکی

ئابوری
  • اليوم, 17:24
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، په‌رله‌مانتار عەلیە نەسیف، پشتڕاستیکردەوە کە حکومەتی عێراقی چاکسازییە ئابوورییە گرنگەکانی بەدەستهێناوە، دیارترینیان دەرچوونی عێراقە لە مەترسییەکانی قەرزی دەرەکی.

    نەسیف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "یەکێک لە گرنگترین چاکسازییە ئابوورییەکانی حکومەتی ئێستا، دەرچوونی عێراقە لە مەترسییەکانی قەرزە دەرەکییەکان دوای ئەوەی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زۆربەی قەرزەکانی داوە".

    ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئابوورەکەمان زیاتر بەهێز بووە و دوور لە قەرزەکان"، هیوای خۆی دەربڕی "لە ماوەی داهاتوودا لە ئابوورییەکی بێ هێز بگوازرێتەوە بۆ ئابوورییەکی بەرهەمدار لەڕێگەی شۆڕشێکی پیشەسازی کشتوکاڵییەوە".