بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محهمهد شیاع سودانی سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران ، پشتڕاستی کردەوە کە دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ، کە پاشماوەی پاکی تەرمی خەڵکی بێتاوانی گەلی کوردمان تێدایە، لە بیابانی سەماوە، کاروانەکە دەهێنێتە بەرچاو لە خوێن و خەبات و ئازار و نەبوونی.
محهمهد شیاع سودانی سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران لە پۆستێكی لەهەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی (INA)بڵاویكردەوە و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت نووسیوێتی تێیدا هاتووه" سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێک بەسەر نەمانی دڕندەیی بەعس و ستەمکاری لەسەر سینەی عێراقیەکان، بەڵام بەڵگەکانی تاوانە دڕندەکانی ڕژێمی پێشوو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاشکرا دەبن و قەبارەی ئەو دڕندەییە دەگێڕنەوە، کە گەلەکەمان لە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆریدا بەسەریدا هاتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد كه ،" دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ کە پاشماوەی بێگەردی تەرمی منداڵان و ژنانی گەلی کوردمان لەخۆدەگرێت، لە بیابانەکانی سەماوا، کاروانی خوێنڕشتن و خەبات و نەهامەتی و بێسەروشوێنبوون"ـمان بەبیر دەهێنێتەوە، کە تێیدا گەلەکەمان لە ژێر دڕندەیی ڕژێمی ڕەگەزپەرستدا ئازار و مەینەتی دەچێشت".
ههروهها لە کۆتاییدا وتی: درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی عێراق و شەهیدانی ستەم و قوربانیانی دڕندەیی دیکتاتۆری قێزەون.