بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیکی، پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتی خۆجێی کەرکوک پشتڕاستکردەوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە و بەدیهێنانی خواستەکانی خەڵکی پارێزگای کەرکوک.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە راگهیندراوێكدا- کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێدراوه تێیدا هاتووه: "نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە ڕێبوار تەها مستەفا پارێزگاری کەرکوک كرد."
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پێشهاتەکانی دۆخی پارێزگا و هەوڵەکانی حکومەتی خۆجێی کرد بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری کەرکوک".
بەگوێرەی راگهیندراوهكه - مالیکی دووپاتی کردەوە "پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتی خۆجێی و سەرجەم ئەو کادیرانەی تێیدا کاردەکەن، بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە و بەدیهێنانی خواستەکانی خەڵکی پارێزگای کەرکوک".
لای خۆیەوە پارێزگاری کەرکوک سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پاڵپشتی و بەرژەوەندیی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کەرکوک بە هەموو پێکهاتەکانیەوە.