بەغدا –INA
ئهمڕۆ دووشهممه ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،رایگهیاند كه حکومەت لە چوارچێوەی پلانێکی تۆکمەدا کاری بۆ بههێزكردن و ئامادەیی هێزە ئەمنییەکان کرد
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە نوێنەرانی کۆمپانیای (کای) کۆری بۆ پیشەسازی فڕۆکەوانی و ئاسمانی.
سهرۆك وهزیران جەختی کردەوە لەسەر "پەرۆشی حکومەت بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ کۆمپانیاکە و سوود وەرگرتن لە شارەزایی و تواناکانی، بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی تواناکانی بەرگری ئاسمانی، کە ئەمەش لە چوارچێوەی ئامانجەکانی بەرنامەی حکومەتدایە بۆ بەدیهێنانی چاکسازی ئەمنی و پەرەپێدانی دەزگا ئەمنییەکان".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە" پێویستی عێراق کرد، بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی چەک و تەقەمەنی، کە حکومەت وەک بەشێک لە پلانێکی گشتگیر کاری لەسەر کردووە بۆ بەرزکردنەوەی ئامادەیی هێزە ئەمنییەکان و بەرزکردنەوەی توانای وڵات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوخۆیی و دەرەکییەکان".
ههر به گوێرهی راگهیندراوهكه لە لای خۆیەوە کۆمپانیا کۆریەکە "تواناکانی خۆی خستەڕوو لە بواری فڕۆکەوانی و دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری، کە پەیوەستە بە ئامادەکردنی فڕۆکە و بەشداریکردن لە تەواوکردنی بنکەی ئاسمانی سوێرە کە بڕیارە ساڵی داهاتوو بکرێتەوە".