بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری بەرگری سابت محه‌مه‌د عه‌باسی لەگەڵ وەزیری ئاوه‌دانكردنه‌وه، به‌نگین ڕێکانی باسی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی وەزارەتەکەدا کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی به‌رگری کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه ، تێیدا هاتووە، “ئەمڕۆ وەزیری بەرگری سابت محه‌مه‌د عه‌باسی سەردانی وەزارەتی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشتەجێکردنی لەگەڵ به‌نگین ڕێکانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه ، کۆبووەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزیری بەرگری لەگەڵ وەزیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشتەجێکردن، و سەرۆکی دەستە و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان لە هەردوو وەزارەت، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی هاوکاری نێوانیان بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی و ئەو بەرژەوەندی بەشێک لە کارمەندانی وەزارەتی بەرگری”.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یندراوه‌كه ئه‌وه‌یش هاتووه كه ، "لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، بابەتی تەکنیکی و کارگێڕی تاوتوێ کرا بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسی دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەندامەکاندا لە پێناو دەستەبەرکردنی بژێوییەکی ئاسوودە بۆ کەسوکاری جه‌نگاوه‌ران، هەروەها وەک پێ‌زانین بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانەکانیان".