بەغدا – INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕۆژی دووشەممە دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە پێههڵدانی بۆ داعش نووسیبوو.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا له راگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه، تێیدا هاتووە، “هەندێک لە کەناڵە ئاسمانی و سایتی سۆشیال میدیا هەواڵیان بڵاوکردەوە و دەڵێن (نووسینی دەستەواژەی شکۆمەندی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش لەناو قوتابخانەیەک لە گهرهكی زهعفهرانییه بڵاوبووهتهوه)”.
بهپێی راگهیندراوهكه ئاماژەی بەوەشكراوه كه، "تیمێکی کاری هاوبەش لە فیرقەی یەکەمی پۆلیسی فیدراڵی بە هاوکاری دەزگای هەواڵگری و دەزگاکان پێکهێنرا و لە ماوەیەکی كهمدا تاوانبارەکە دەستگیرکرا".