بەغدا –INA
ئهمڕۆ دووشهممه ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەخت لەسەر پێویستی یەکخستنی هەوڵە عەرەبییەکان و پاڵپشتیکردنی گەلی سوریا دەکاتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان ئەنجامدا" ههروهها " سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا، لە چوارچێوەی هاوبەشی بەرهەمهێنەر کە پاڵپشتی پرۆگرامەکانی گەشەپێدان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دەکات، جگە لە تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ناوچەکە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە و لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا" پێداچوونەوە بە هەوڵە عەرەبییەکان کرا، بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری سوریا" هەروەها جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی كه "عێراق پێشتر لە وەرەقەی کاردا لە کۆبوونەوەی عەقەبە لەم بارەوە پێشکەشی کردبوو، کە تیایدا " ههروهها سودانی ئاماژەی بە "پێویستی یەکخستنی ڕێڕەوەکانی کاری عەرەبی و هەماهەنگی هاوبەش کرد، و پشتیوانی کردنی گەلی سوریا لەم قۆناغە هەستیارەدا".
سهرۆك وهزیران جەختی کردەوە لەسەر "پشتیوانی عێراق بۆ هەوڵەکانی ئارامی و سەقامگیری و گرنگی هەوڵدانی زیاتر بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی غەززە و ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانى سەر گەلی فەڵەستین و ڕێگرتن لە فراوانبوونی ململانێکان لە ناوچەکە و پتەوکردنی ئاگربەست لە لوبنان".