بەغدا - INA - ئەمنە سەلامی
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پلاندانان کۆکردنەوەی داتاکانی بۆ نزیکەی 4 ملیۆن کارمەند لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ژمارە کارە ئەلیکترۆنییەکانی ڕاگەیاند، ئەمەش بەردەوامبوونی کارکردن لەسەر پلاتفۆرمەکە پشتڕاست دەکاتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان ، عەبدولزەهرا هنداوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بەردەوامە لە کارکردن لەسەر پڕۆژەی ژمارەی کار، بەو پێیەی داتای نزیکەی 4 ملیۆن فەرمانبەر لەسەر ئەم پلاتفۆرمە کۆکراوەتەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە “ لە ئێستادا پلاتفۆرمەکە کار لەسەر ژماردنی ژمارەی فهرمانبهران دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "گۆڕانکاری لە ستافەکەدا ڕوودەدات، لەوانە دامەزراندنی نوێ و خانەنشینکردنی فەرمانبەران و گۆڕانکارییەکانی دیکە بۆیە دەبێت بەردەوامی کارکردن لەسەر پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی هەبێت".
ههروهها ڕوونیکردەوە کە "وەزارەتی پلاندانان چاوەڕوانی ئەنجامە بنەڕەتییەکانی سەرژمێری دانیشتوانە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەو ئەنجامانە لە شوباتی داهاتووی ساڵی ٢٠٢٥ تەواو دەبن."