کوێت - INA- عەبدولڕەحمان حەمید
پاولۆ بێنتۆی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیمارات دووپاتی کردەوە کە یاری داهاتوو بەرامبەر هەڵبژاردەی کوەیت قورس دەبێت، جەختیشی لەسەر هەڵبژاردنی پێکهاتەی ئایدیاڵ کردەوە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی ئەرێنی دەستەبەر بکرێت.
پینتۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە لە کوەیت بەڕێوەچوو كه پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA) ) ئامادهی بوو ڕایگەیاند: هەڵبژاردەی ئیمارات بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە دەچێتە نێو یارییەکەوە، لەگەڵ ئامادەکارییەکی تەواو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ههڵبژاردهی كوێت ".
سەبارەت بە قۆناغی کۆمەڵەکان، پینتۆ وتی: لە ئێستادا ناتوانرێت حوکم بدرێت، سێ یاریش لە ماوەیەکی کورتدا تەحەدایەکی گەورەیە، ئێمەش کارێکی زۆر دەکەین بۆ ئامادەکاری و چوونە ناو یارییەکەوە بە باشترین بارودۆخ ، ناوبراو بیر لەوە ناکاتەوە کە هەڵبژاردەی ئیمارات کاندید بێت بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە، ئەو سەرنجی لەسەر پێشکەشکردنی باشترین ئاستە لە یارییەکانی داهاتوودا."
لای خۆیەوە یاریزانی هەڵبژاردەی ئیماراتی، یەحیا غەسانی دووپاتی کردەوە کە “یارییەکە تەحەدایەکی گەورە دەبێت، بەتایبەتی کە هەڵبژاردەی کوەیت لەبەردەم هاندەرانیدا یاری دەکات”.
غەسانی ئاماژەی بەوەدا کە "ئامادەبوونی گشتی دەبێتە هۆی زیادبوونی حەماسەت بۆ یارییەکە، ئەوەش ڕوونیکردەوە کە هەڵبژاردەی ئیمارات ئاواتەخوازە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت لەپێناو بەدەستهێنانی ئەو سێ خاڵە".