هه‌ولێر -INA
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و روبن بریکلمانس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا تاوتوێ هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزە هۆڵەندییەکان چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا کردەوە.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یندراوێكدا كه ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ()كه‌وتووه تێیدا هاتووه كه" ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە روبن بریکلمانس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا و شاندێکی یاوەری کرد".
به گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه " لە کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆک, وه‌زیری کاروباری پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی هه‌ردوولا ئامادەی بوون، پەیوەندییەکانی هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری بەرگری و ڕاهێنانی سەربازیدا، تاوتوێ کران".
به‌گوێره‌ی راگەیێندراوه‌كه‌ی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە و رۆڵی هەرێمی کوردستان لە پتەوکردنی سەقامگیریدا کرا و هەوڵەکانی چاکسازی و یه‌کخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه لە چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمەرگەدا، خرایە بەر باس.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه، "هەردوولا جەختیان لەسەر بره‌ودان به هه‌موو بواره‌کانی په‌یوه‌ندی و گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزە هۆڵەندییەکان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، کردەوە".
هه‌روه‌ها لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی هۆڵەندای کرد بۆ پشتگیریی بەردەوامی هێزەکانی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی داعش و ستایشی رۆڵی هێزە هۆڵەندییەکانی کرد لە راهێنان و بەهێزکردنی تواناکانی پێشمەرگەدا، بەگوێرەی راگەیێندراوەکە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه، "وەزیری بەرگریی هۆڵەندا جەختی لەسەر پابەندیی وڵاتەکەی بە پشتگیریکردنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی کرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوە کرد کە هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی سەرەکییە لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دابینکردنی ئاسایشی ناوچه‌که‌دا. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی کاری هاوبەش، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دۆخی ئێزدییان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان، دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی ناوچه‌که، به‌تایبه‌تی گۆڕانکارییه‌کانی سووریا و لێکه‌وته‌کانی و چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه".