سەرۆک وەزیران پاڵپشتی حکومەت بۆ کارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی پشتڕاست دەکاتەوە

سیاسی
  • اليوم, 12:40
  • +A -A

    بەغدا –INA

    ئەمڕۆ دووشەممە،  سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پشتیوانی حکومەتی بۆ کارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی دووپاتکردەوە.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە، سەردانی بینای نوێی دادگای باڵای فیدراڵی کرد و لەگەڵ سەرۆکی دادگا جاسم محەمەد عەبود و ئەندامانی دەستەی دادگا کۆبووەوە، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ڕاوێژکاری یاسایی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران".

    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە "سودانی هۆڵ و دامەزراوەکانی بینا نوێیەکەی بەسەر کردەوە و پشتیوانی حکومەتیشی بۆ کارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی دووپاتکردەوە لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ هەماهەنگی تەواو لەکارەکانی دەزگاکانی جێبەجێکردن و دادوەریدا، لەپێناو پتەوکردنی سەروەری یاسا و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە بوارە جیاجیاکانی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا".


    هه‌روه‌ها سەرۆکی ئەنجومەی وەزیران ئاماژەی بەوەکرد کە "حکومەت بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی یاسادانان خەریکی ئامادەکردنی یاسایە بۆ ئەوەی خزمەت بە تەواوکردنی بنیاتنانی دەوڵەت بکات و بەشداری لە جێبەجێکردنی بەرنامەی گەشەپێدانی حکومەت بکات و ڕێنێسانسێکی پێویستی ئابووری و خزمەتگوزاری دابمەزرێنێ، کە هاووڵاتیان هەست بە ئەنجامەکانی بکەن و دەرگا بەڕووی فراوانکردنی هاوبەشییە نێودەوڵەتییە بەرهەمدارەکان لە بەرژەوەندی عێراق بکاتەوە".