ئەیمەن حوسێن: سەرکەوتن بەسەر یەمەن هەنگاوێکی گرنگە لە گەشتەکەمان بەرەو نازناوی جامی کەنداو

وەرزش
  • اليوم, 12:33
  • +A -A

    کوێت - INA - عەبدولڕەحمان حەمید

    ئەیمەن حوسێن یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە سەرەتای بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی جامی کەنداو کە لە کوێت بەڕێوەچوو، دڵخۆشییەکی زۆری خۆی دەربڕی دوای سەرکەوتنی عێراق بەسەر هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن بە گۆڵێک بەبێ به‌رامبه‌ر.

    ئەیمەن حوسێن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ڕاگەیاند: یارییەکە دژوار بوو بەرامبەر هەڵبژاردەی یەمەن، کە یاریزانی لێهاتوو و ئاستێکی بەهێزی هەیە، وتیشی " هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی ئاستێکی باشی پێشکەش کرد و سەرکەوتوو بوو لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی ستافی تەکنیکی، و گرنگترین شت لەم جۆرە یارییانەدا بەدەستهێنانی سەرکەوتنە و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه‌ بوو".

     ئەیمەن حوسێن لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە سەرەتای گەشتەکەدا سێ خاڵی گرنگی یەکەممان بەدەستهێنا، ئەمەش سەرەتایەکی باشە بۆ ئێمە لە پاڵەوانێتییەکەدا” جەختیشی لەوە کردەوە کە “ئامانجی تیپەکە دەستگرتنە بە نازناوەکە و دووبارەکردنەوەی دەستکەوتەکەی بەسرە".