بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" ئەحمەد ئەسەدی " وەزیری کار،گەرانی تیمەکانی پشکنینی پشتڕاستکردەوە بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران، هەروەك پێداگیری لەسەر دامەزراندنی 50%ی عێراقییەکان لە پرۆژە و کۆمپانیاکان دەکاتەوە.
"ئەسەدی " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەردەوام کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی مەلەفی بێکاران و دامەزراندنیان، هەروەها تیمی پشکنین ڕەوانەی سەرجەم کۆمپانیاکان دەکەین بەمەبەستی جێبەجێکردنی بەرنامەی دامەزراندنی 50%ی عێراقییەکان لە پڕۆژە و کۆمپانیاکان.
لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای بیمەی خانەنشینی بۆ کرێکاران، چەند سەکۆیەکمان خستووەتەگەڕ بۆ ناو تۆمارکردن بۆ خانەنشینی خۆبەخشانە، لە هەفتەکانی داهاتووشدا ڕێنماییەکان تەواو دەردەکەین و ئەم یاسایە ڕاستەوخۆ جێبەجێ دەکرێت. ووتیشی : بەداخەوە هێشتا پابەندبوون لاوازە و بۆیە ئێمە تیمەکانی پشکنینمان بەردەوامن بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان.