بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانی کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی بەسەر هاوتا یەمەنییەکەیدا لەجامی 26ی پاڵەوانێتی کەنداودا.
"سودانی" لە پۆستێکدا لەلاپەرەی فەرمی خۆی لەسەر سەکۆی “X” کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردۆتەوە، تیایدا : پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانی کرد، بەبۆنەی سەرکەوتی،لە سەرەتای یارییەکانی، لە جامی 26ی پاڵەوانێتی کەنداو، کەلە کوێت بەڕێوەچوو.
هەروەك "سودانی "سڵاو پێزانینی خۆی بۆ تەواوی هەوڵەکانی یاریزانان و ستافی ڕاهێنەرایەتی دەربڕی، هەروەها پاڵپشتی بەردەوامی خۆی بۆیان دووپاتکردەوە ،و سوپاسی هاندەرانی تۆپی و گەلی عێراقی کرد بەهۆی پشتگیری شێرەکانی رافیدەین لە سەرجەم چالاکیەکاندا .