بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە " عەبدولموتەلیب عەلاوی" پارێزگاری بەغدا لەگەڵ "کەریم حەمادی" سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی باسی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەشیان کرد.
پارێزگاری بەغدا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : پارێزگاری بەغدا لە نووسینگەکەی خۆی پێشوازی لە سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی کرد،و بە بۆنەی یادی 104 ساڵەی یەکەم دەستبەکار بوونی پارێزگا لە بەغدا،پیرۆزبایی پێشکەش بە پارێزگاری ئێستاو ستافی پارێزگاکە کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە : لە میانی دیدارێکدا تاوتوێی پتەوکردنی کاری هاوبەش و هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان کرا،بەمەبەستی تیشک خستنە سەر ئەو خزمەتگوزاریی و پڕۆژانەی کە لەلایەن پارێزگاکەوە جێبەجێ دەکرێن.