ئەستەنبوڵ – فراس سعدون داواكاری گشتی لە ویلایەتی قەیسەری توركیا، ئەمرۆ سێ شەممە، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ 60 ئەفسەر بە تۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ عەبدوڵا گولەن دەركرد كە بە گوتەی حكومەتی توركیا دەستی هەبووە لە كودەتاكەی ساڵی 2016. لای خۆیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند:" هێزە ئەمنیەكان 16 هەڵمەتی گەڕان و پشكنینی لە ناوچە جیاجیاكانی ناوەندی ولایەتی قەیسەری ئەنجامداوە و 17 گومانلێكراویان دەستگیر كردووە. وتیشی ئەو ئەفسەرانەی كە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركراوە 31 ئەفسەریان تا ئێستا بەردەوامن لە كارەكانیان و چواریان پلەی عەقیدیان هەیە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات