پارێزگاری کەرکوک رۆژی چوارشەممەی کردە پشوو

ناوخۆ
  • اليوم, 19:12
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگای کەرکوک، بەبۆنەی یادی لەدایک بوونی عیسا مەسیح (درودی خوای لەسەر بێت)،ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو کردە پشوی فەرمی.
    پارێزگاری کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: بەبۆنەی لەدایکبوونی گەورەمان  مەسیح (درودی خوای لەسەر بێت) "ڕێبوار تەها مستەفا" پارێزگاری کەرکوک ڕۆژی چوارشەممە داهاتووی کردە پشوی فەرمی.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : پشوەکە سەرجەم فەرمانگەو و قوتابخانەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک دەگرێتەوە،هەروەك  زانکۆ و پەیمانگاکان دەتوانن  لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان  بەردەوام بن لەسەر داوای سەرۆکی زانکۆکان.