بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان،ڕایگەیاند: کە حکومەت توانی مەترسییەکان لەسەر عێراق دوور بخاتەوە،بەتایبەت لەگەڵ ئەو تەحەددیاتە ئەمنییانەی ناوچەکە پێدا تێپەر دەبێت، لەنێویاندا ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە سوریا ڕوودەدەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،ل و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەمنی و سەربازی لە پارێزگای نەینەوە کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لەمیانی کۆبونەوەیەکدا سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە لەسەر پێویستی پاراستنی ئەو دەستکەوتە ئەمنانەی کە لە سایەی قوربانییە گەورەکانی عێراقەوەبەدەست هاتون و پاراستنی سەقامگیری و گەشەپێدانی پرۆژەکان و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە :سەرۆک وەزیران جەختی لە گرنگی لێهاتوویی سەرکردەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کردەوە، هەروەها جەختی لەسەر بەردەوامی پەیوەندی باش لەگەڵ هاوڵاتیان کردەوە، لە مامەڵەکردن لەگەڵیان بە شێوەیەک کە ڕەنگدانەوەی ڕووخساری گەشاوەی دەوڵەت بێت.
لەدرێژەی قسەکانیدا "سودانی " ئاماژەی بەوەدا :کە حکومەت توانی مەترسییەکان لە عێراق دوور بخاتەوە، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو تەحەددای ئەمنییەی ناوچەکە پيدا تێدەپەرێت لەنێویاندا ئەو گۆڕانکارییەی کە لە سوریا ڕوودەدات.