بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،پێگەی عەشیرەتە عەرەبییە ڕەسەنەکانی لە مێژووی عێراق و ڕۆڵی دیاریان لە پاراستن و یەکگرتوویی کۆمەڵگا و بەرز نرخاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: "محسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،سەردانی پارێزگاری دیوانیەی کرد بەیاوەری پەرلەمانتار " محمد نوری"بەمەبەستی بەشداری کردن لە پرسەی خوالێخۆشبوو شێخ " تەکلیف عەبدولعەلی " شێخی سەرجەم خێڵەکانی جبووری، هەروەها بەشداریکردن لە پرسەی کۆچکردوو شێخ " حسێن ئەحمەد عەبدولئەمیر شەعلان "کوڕی سەرۆکی عەشیرەتی (ئەکرع )
لەو سەردانانەدا "مەندەلاوی " پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانەی خۆی بۆ کەسوکار و عاشقان و ئەندامانی خێڵی کۆچکردوو دەربڕی،و جەختی لەو پێگەی بەرزەی خێڵە عەرەبیە ڕەسەنەکانی کردەوە لە مێژووی عێراقدا و هەروەها ڕۆڵی دیاریان لە پاراستن و یەکگرتوویی کۆمەڵگا و بەرەنگاربوونەوەی ئەو کولتوورە نامۆیەی کە بەها بەرزەکانی دەخاتە مەترسییەوە.