سەرۆک وەزیران باڵاخانەی نوێی پارێزگای نەینەوا دەکاتەوه

سیاسی
  • اليوم, 15:29
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە" محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، باڵاخانەی نوێی پارێزگای نەینەوای کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : سەرۆک وەزیران "محەمەد شیاع سودانی " بینای نوێی پارێزگای نەینەوای کردەوە کە یەکێکە لە دیارترین پڕۆژە وەستاوەکان،کە حکومەت بڕیاڕی تەواوکردنی دابوو ، لەچوارچێوەی پڕۆژە ڕاگیراوەکان.
    وەك لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : دوای کردنەوەی سەرۆک وەزیران بەشەکانی باڵاخانە نوێیەکەی بەسەر کردەوە و ستایشی ئەو دەستکەوتە گرنگانەی کرد کە لە هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوەدا بەدەستهاتوون.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : پڕۆژەی باڵاخانەی نوێی فەرمانگەی پارێزگای نەینەوا یەکێکە لەو پرۆژانەی کە پێش ساڵی 2014 دەستیپێکردووە وەک بەشێک لە پرۆگرامی گەشەپێدانی هەرێم و بەشێکی زۆری لە کاتی کۆنترۆڵکردنی شارەکە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە وێران کرابوو.
    ئەم پڕۆژەیە باڵاخانەیەکی شارستانی یە و هێمای مێژوو و شارستانیەتی نەینەوایە و لە پێنج نهۆم پێکهاتووە و لە (120) ژوور و (10) ژووری کۆبوونەوە بە قەبارەی جیاواز و میوانخانەیەکی جیا لەگەڵ هەموو پێداویستیەکانی دیکەدا لەخۆ دەگرێت.