سەرۆک وەزیران : دیواری دێرینی نەینەوا ئاماژەیە بۆ قووڵایی مێژوویی پارێزگاکە

سیاسی
  • اليوم, 15:22
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ یەکشەممە "محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند: دیواری شوێنەواری نەینەوا ئاماژەیە بۆ قووڵی مێژوویی پارێزگاکە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "محەمەد شیاع سودانی "سەرۆک وەزیران،ئەمڕۆ سەردانێکی مەیدانی بۆ لە لای چەپی شاری موسڵ ئەنجامدا و بەدواداچوونی لەسەر پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی دیواری شوێنەواری نەینەوا کرد،چونکە ڕووکەشێکی شارستانییانە و ئاماژەیە بۆ قووڵی مێژوویی کۆمەڵگای موسڵ.
    سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردووەتەوە کە دیواری دێرینی شاری موسڵ یەکێکە لە گرنگترین شوێنەوارییەکانی نەینەوا و دەگەڕێتەوە بۆ پایتەختی ئاشوور و چەتەکانی داعش لە کاتی داگیرکردنی شاری موسڵ ئەم دیوارەیان ڕووخاند و دیواری شارەکە بە هاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارەکان و پارێزگای نەینەوا ئاوەدانکراوەتەوە،و وەزارەت سەرپەرشتی ڕاستەوخۆ بەشی باکووری ڕۆژئاوا بە درێژایی (400) مەتر نۆژەنکردۆتەوە و کارەکانیش بە رێژەی (100٪) تەواو بوونە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی ڕێکخراوەکە.