بەغدا-INA
"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، جەختی لە گرنگی دەستپێکردنی کار لەسەر پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە نەینەوا کردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ڕووبارەکە لە بەری شارە کۆنەکەدا نوێنەرایەتی هێمایەکی مێژوویی شوێنەوار و میرات و شوێنە ئاینییەکانی ئەو شارە دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : " محەمەد شیاع سودانی"سەرۆك وەزیران ،لەمیانی سەردانەکەی بۆ پارێزگای نەینەوا باسی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێکخستن و نۆژەنکردنەوەی بەری ڕووباری شارە کۆنەکە لە بەشی چەپی موسڵ کرد و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو پڕۆژانەی ئەمڕۆ باسی دەکەین سڕینەوەی ئاسەوارەکانی چەتەی تیرۆریستانە و خزمەتکردنی هاوڵاتیانی نەینەوایە، بەتایبەتی کە سەردانەکەی بۆ بەدواداچوونی ژمارەیەک پڕۆژە بوو، بەبۆنەی حەوتەمین ساڵیادی سەرکەوتنی بەسەر چەتەکانی داعشدا.
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا : کە کەناری ڕووبارەکە لە شارە کۆنەکە سیمبولێکی مێژوویی شوێنەوارناسی و لەپووری و شوێنەوارە ئایینییەکان دەنوێنێت و پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەکە بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتەکان و حکومەتی خۆجێی ئەنجامدراوە و لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیسپانییەوە دیزاین کراوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە بە هاوکاری یونسکۆ ستانداردەکانی کەلەپووری پەیڕەو دەکرێت و بەهای ئەم ناوچە و شارە لەبەرچاو دەگیرێت.
ئەم پڕۆژەیە دەکەوێتە شاری کۆنی موسڵ لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری دیجلە بەرامبەر شوێنەواری ئاشووری نەینەوا،دەروازەیە بۆ هاندانی گەشەی ئابووری و پەرەپێدانی ژیانی کەلتووری و کۆمەڵایەتی شارەکە و زیندووکردنەوەی کەلەپوور.
پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەی شارە کۆنەکە بریتییە لە دروستکردنی ژێرخانی ئابووری و دروستکردنی 273 خانووی کەلەپووری بەپێی مەرجەکانی یونسکۆ و هەروەها جێبەجێکردنی پرۆژەی کۆرنیش بە شێوازی شوێنەواری و مۆدێرن لە قەراغ ڕووبارەکە.
سەرۆک وەزیران لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : پڕۆژەی کەناری ڕووبارەکە، سیمبولێکی گەورەی هەیە بۆ خەڵکی موسڵ و وێستگەیەکی سەرنجڕاکێشی گەشتیارییە بۆ سەرجەم گەشتیاران و عاشقانی شوێنەوارە مێژووییەکان و ئەم پرۆژانە هەلی کاری زیاتر و گەشەی ئابووری لە سەرتاسەری پارێزگاکە دەڕەخسێنێت.
وتیشی : حکومەت لەهەموو کەرت و وەزارەتەکاندا بە سیاسەتێکی ڕوون کار دەکات بۆ بەرەوپێشبردنی واقیعی پارێزگاکە لەڕێگەی پڕۆژە جۆراوجۆرەکانی گەشەپێدان و سڕینەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی تیرۆر و بەپەرۆشین بۆ نەینەوا بەهەمەجۆریی و پێکهاتەکانیەوە و پیرۆزبایی لەبرایانی ئێزدییش دەکەین بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووەوە و پیرۆزبایی لەمەسیحییەکان دەکەین خۆیان بۆ سەری ساڵ ئامادە دەکەن و ئاماژەی بەوەشدا کە برایەتی و تەبایی لەنێوان هەموو پێکهاتەکان دڵنیایی ئاشتی و ئاسایشە بۆ نەینەوا و هەموو عێراق لەم قۆناغە هەستیارەدا .
سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بەهۆی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر ڕێچکەی ڕاست و لەسەر ئاستی ئاسایش و سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی و بنیاتنانی ئابووری ئەمڕۆ وڵاتێکی گرنگە و کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لەسەر ناوچەکە و توانیویەتی بە پەیوەندییە جیاوازەکانی، بەشداری لە چارەسەرکردنی کێشە جۆراوجۆرەکانی جیهاندا بکات ، هەروەك کوڕانی وڵات لە هێزە چەکدارەکاندا بە هەموو پێکهاتە و جۆرەکانیانەوە ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێک.
ئاماژەی بەوەشدا : دەوڵەت بە هەموو تواناکانییەوە لەگەڵ خەڵکدا و پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ هاووڵاتیان و دامەزراوە ئەمنی و مەدەنییەکاندا هەیەو ستایشی سەرجەم هەوڵەکان دەکات بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە.