بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، ڕێنمایدا بە کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ لە 10ی حوزەیران.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای نەینەوا"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران بەدواداچوونێکی مەیدانی بۆ کارە بەردەوامەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ ئەنجامدا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆک وەزیران، پێداچوونەوەی بە کارەکانی پەیوەست بە دروستکردنی ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەکە و هۆڵەکانی کرد،کە تێیدا ڕێژەی تەواوبوونی ئێستا گەیشتۆتە زیاترە لە 80%، هەروەها گوێی لە بەرپرسانی کۆمپانیای جێبەجێکار گرت، و ڕێنماییدا کە سەرجەم ئەو ئاستەنگانەی هەنە لە کارەکان بەزووترین کات لاببرێن.
سەرۆک وەزیران ڕێنماییشیدا : کە پێویستە فڕۆکەخانەکە لە 10ی حوزەیرانی داهاتوودا بکرێتەوە کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی داگیرکردنی موسڵ، بۆ ئەوەی پەیامی تەحەددی بێت لە دژی تیرۆر.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : فڕۆکەخانەی موسڵ یەکێکە لە فڕۆکەخانە گرنگەکان لەسەر ئاستی پارێزگاکان لە دوای فڕۆکەخانەکانی بەغدا و بەسرە ، دوای هێرشی تیرۆرستان 100% وێران کرا و پرۆژەکە ڕووبەڕووی چەندین کێشەی تەکنیکی و ئیداری بووەوە،و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیران هەیە بۆ جارێکی تر بونیاد نانەوەی.
پڕۆژەکە کە دەکەوێتە چوارچێوەی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگاکان، لە مانگی ئاداردا لە (30%) کارەکانی تێنەپەڕیبوون، بەڵام ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا زیاتر لە (80%)ی کارەکانی تەواو بوون، بەپەسەندکرانی سەرجەم مەرجەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی و کۆمپانیای کەشتیوانی ئاسمانی.
پارێزگاری کەرکوک رۆژی چوارشەممەی کردە پشوو