بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"فواد حسێن،" وەزیری دەرەوە، واژۆکردنی ژمارەیەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ سوڵتانییەتی عومان ڕاگەیاند،هاوکات "بەدر بوسەعیدی " وەزیری دەرەوەی عومان دووپاتیکردەوە کە پەیامێکی نووسراوی سوڵتانی عومانی بۆ "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران هێناوە.
"فوئاد حسێن "وەزیری دەرەوە،لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا عومانییەکەی،کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ئامادەی بوو،تیایدا ڕایگەیاند: عێراق و سەڵتەنەتی عومان پەیوەندی مێژوویییان هەیە، و ئەمرۆ لەگەڵ "بەدر بوسەعیدی"وەزیری دەرەوەی عومان گفتوگۆمان کرد،لەسەر ئەو ڕۆڵە جیاوازەی کە سەڵنەتی عومان لە بواری دیپلۆماسیدا دەیگێڕێت،بەتایبەت سەبارەت بە مەلەفی سوریا.
ئاماژەی بەوەشدا : کە ژمارەیەک یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەش واژۆ کران،جگە لەوەی هەوڵی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی هاتنە چوونە ناوەوە و کاری هاوبەش لە نێوان کەرتی تایبەتی عێراق و عومانیدا،جگە لەوەش وەبەرهێنانی هاوبەش لەنێوان هەردوو لادا."حسێن "ڕاشیگەیاند : پشتیوانی تەواوی عێراق بۆ دۆزی فەلەستین دووپاتدەکەینەوە و داوا دەکەین ئاگربەست لە غەززە ڕابگەندرێت و ڕێگای ناردنی هاوکاری مرۆیی بەپەلە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی مەدەنی بکرێتەوە.
"فوئاد حسێن " ڕوونیشیکردەوە : کە عێراق دیراسەی گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی سوریا دەکات و نیگەرانی دەربڕی لەگەشەکردن و فراوانبوونی جولەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە هەندێک ناوچەی سوریا.
هەروەك جەختی لە گرنگی هاوکاری کردنی خەڵکی سوریا کردەوە بۆ بنیاتنانی پرۆسەیەکی سیاسی هەمەلایەنە و سەقامگیر کە هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سوریا لەخۆ بگرێت، بەشێوەیەک کە سەقامگیری دەستەبەر بکات و گرژییەکان کەم بکاتەوە.