بەغدا-INA
ئەمرۆ یەک شەممە،نووسینگەی ڕاگەیاندنی"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،وردەکارییەکانی پڕۆژەی وێستگەی گەرمی باکووری لە نەینەوا ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :
"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ، جێبەجێکردنی بەردی بناغەی کارەکانی قۆناغی یەکەمی وێستگەی وزەی گەرمی باکوور بە توانای 700 مێگاوات لە پارێزگای نەینەوا دانا.
ڕاگەیەندراوەکە ڕوونیشیکردۆتەوە : کە کۆی توانای وێستگەکە 1400 مێگاواتە و لە چوار یەکەی بەرهەمهێنان پێکهاتووە کە توانای هەریەکەیان 350 مێگاوات هەیە و دەتوانرێت بۆ شەش یەکە فراوان بکرێت و لە چوارچێوەی رێککەوتنی چیندا جێبەجێدەکرێت و پڕۆژەکە زیاتر لە جارێک لە کار وەستاوە، یەکەمجار لە ساڵی 1990 وەستا، پاشان لە ساڵی 2000 گەڕایەوە و دواتر لە ساڵی 2003 جارێکی تر وەستایەوە ، دواتر لە کاتی داگیرکردنی شاری موسڵ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە تێکدرا و بەم دواییانە حکومەت وەک بەشێک لە بەرنامەکانی بۆ تەواوکردنی پڕۆژە خستیە ئەولەویەتی کارەکانیەوە.