بەغدا-INA
ئەمرۆ یەک شەممە،وەزارەتی دەرەوە لەڕاگەیەندراوێکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە : ئەمڕۆ لیژنەی هاوبەشی عێراق و عومان دانیشتنی نۆیەمی خۆی، لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە لە بەغدا ئەنجامدا، کە لایەنی عێراقی بە سەرۆکایەتی "فواد حسێن" جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە و لایەنی عومانی بەسەررۆکایەتی" بەدر بوسەعیدی" وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەتی عومان ئەنجاندا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا : لە میانی کۆبونەوەکەدا وەزیری دەرەوە ستایشی پەیوەندییە مێژوویی و نزیکەکانی نێوان عێراق و سوڵتانەتی عومانی کرد،هەروەك جەختیکردۆتەوە لەسەر گرنگی پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جیاجیاکاندا بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵاتی برا.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : هەردوو وەزیر پێشوازییان لە بەڕێوەچوونی کارەکانی لیژنەکە کرد و جەختیان لە گرنگی بەردەوامیدان بە کۆبوونەوەکانی وەک سەکۆیەکی سەرەکی بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاریی دوولایەنە و تاوتوێکردنی پرسەکانی بەرژەوەندی هاوبەش کرد.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لای خۆیەوە "بەدر بوسەعیدی "ستایشی هەوڵەکانی عێراقی کرد بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیری ناوچەکە و ڕۆڵی چالاکانەی لە پرسە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا، هەروەك ئاماژەی بە ڕۆڵی عێراق لە پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین کرد ، بەتایبەتی لە غەززە، بە پێشکەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان و بەشداریکردن بۆ کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانی هاوڵاتیانی مەدەنی .
لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر بەرزکردنەوەی هاوکارییەکان لەبوارەکانی ئابووری و بازرگانی و ڕۆشنبیری،ئەوە جگە لەوەی ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی و ئەکادیمی لەنێوان هەردوو وڵاتدا و هەروەها جەخت لەسەر گرنگی هاوکاری لەبواری وزە و ژینگەدا کرایەوە،کە دەبێتە هۆی پێشخستنی گەشەپێدانی بەردەوام بۆ هەردوو وڵات، و پێویستی جێبەجێکردنی ئەو ڕاسپاردانەی لیژنەکە دەرچووە،هاوکات بەردەوامیدان بە کاری هاوبەش بۆ گەیشتن بە خواستەکانی گەلانی عێراق و عومان.