بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،بەردی بناغەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی یاریگای ناوەندی نەینەوای دانا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە : "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،بەردی بناغەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی یاریگای ناوەندی نەینەوا (ئیدارەی خۆجێی) بە توانای لەخۆگرتنی ( 10) هەزار بینەر، لەگەڵ هۆڵێکی وەرزشی داخراو دانا .