وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە : لەماوەی 2 ساڵدا 270پرۆژە تەواو کراون و 285 پرۆژەی تریش کاری تێدا دەکرێت

ناوخۆ
  • اليوم, 11:53
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە  و نیشتەجێکردن و شارەوانیەگشتیەکان تەواو بوونی ژمارەیەک پڕۆژە ئاشکراد
    لەو بارەیەوە "نەبیل سەفار" وتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەت زۆر پڕۆژەی لە چەند پارێزگایەک تەواو کردووە،هەروەك ژمارەی ئەو پڕۆژانەی کە لە نێوان ساڵانی 2022تاوەکو 2024تەواو کراون گەیشتووەتە زیاتر لە 270پڕۆژە لەبوارەکانی لە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی  باڵاخانەو ڕێگاوبان و پرد و یەکەی نیشتەجێبوون،و شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ،ئەوە جگە لە بەردەوامبوون و کارکردن لەسەر زیاتر لە 285 پڕۆژە.
    سەفار  ڕاشیگەیاند : کە چەندین پرۆژەی دروستکردنی ئاوە ئاوەڕۆ و بەرزە پرد و چەند پرۆژەیەکی تر لە چەند پارێزگایەک لەبواری جێ بەجێکردن دان .
    "سەفار " ووتیشی : وەزارەت ستراتیژیەتێک  دادەڕێژێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون و دروستکردنی شارە نوێیەکانی نیشتەجێبوون،کە 5 لەو شارە گەورانە لە بەغدا و نەینەوا و کەربەلای پیرۆز و بابل ڕاگەیەندراون ، ئەوە جگە لە 6 شاری تر کە لە ئێستادا وەک دەرفەتی وەبەرهێنان لە پارێزگاکان ڕاگەیەندراون.