بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی دەکات سبەی باران بارین دەستپێبکات و تەمیش دروستببێت.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەیی، تیایدا هاتووە : بۆ سبەینێ دووشەممە،ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانبارین لە هەندێک ناوچەی باکوور، هەروەها لە بەیانی زوودا تەم دروست دەبێت و وردە وردە تەمەکە نامێنێت و پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵاتدا هاوشێوەی رۆژانی پێشتر دەبن،کە لە بەغدا و ئەنبار و سەلاحەدین 16پلە و لە دەهۆک و دیالە و هەولێر و نەینەوا 15و لە واست و بابل و کەربەلای پیرۆز 17و لە میسان و دیوانیە و نەجەف 18 و لە زیقار و موسەننا و بەسرە 19پلەی گەرمی دەبێت.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : نزمترین پلەکانی گەرما لە دەهۆك دەبێت کە 2 پلە و لە هەولێر 3 پلە و لو سلێمانی 1 پلە و لە بەغدا و ئەنبار و کەرکوک 5 پلە دەبێت،و لە واست و دیوانیە و موسەننا و بەسرە 7 پلە دەبێت.
دەستەکەبئاماژەی بەوەشداوە : ڕۆژی سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی پەرشوبڵاو لە هەندێک ناوچەی باکور و باشور و لە بەیانی زوودا تەم دروست دەبێت و پاشان وردە وردە نامێنێت،هەروەها پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە لەزۆربەی ناوچەکان.
بۆ رۆژای چوارشەممەی داهاتووش، دەستەکە ئەوەی خستۆتەڕوو : کە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور، بەیانی زوو تەم دروست دەبێت و پاشان وردە وردە نامێنێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
دەستەکە بۆ ڕەوشی کەش و هەوای رۆژی پێنج شەممە ڕوونیکردۆتەوە: کە سەرەتا ئاسمان ساماڵ دەبێت، پاشان وردە وردە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات.