پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات

وەرزش
  • أمس, 21:05
  • +A -A

    هەولێر -  INA
    دوای سێ رۆژی بەردەوام لەكێبڕكێی هێزی هزر،پاڵەوانیەتی شەتڕەنج لەشاری هەولێر بەئامادەبوونی بەرپرسانی وەرزشی ودەزگاكانی راگەیاند و میدیاكارانی وەرزشی بەكۆتا هات.
    سەبارەت بەپاڵەوانیەتیەكە محەمەد خەلیل رێكخەری پاڵەوانیەتییەكە تایبەت بەئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و گوتی : بێگومان پاڵەوانیەتییەكە (80) یاریزانی پاڵەوانی كوردستان وعێراق و وڵاتانی دەورووبەر بەشدارییان كرد،سوپاس بۆ هەموان و بەتایبەتی داوەران ویاریزانان و دەزگاكانی راگەیاند و میدیاكارانی وەرزشی،بۆیە ئومێد دەكەم بتوانین لەئایندە پاڵەوانیەتی گرنگتر و نێودەوڵەتی تر بەرێوەببەین.
    ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە :  
    پلەی یەكەم /  ئەمیری ناسەب ئەبو لفازڵ / ٨ خاڵ . ئیرانی
    پلەی دووەم / ئەحمەد جەزا  ۷٫٥ خاڵ . یاریزانی یانەی پ .سلێمانی 
    پلەی سێیەم / مازیار باغیری  ۷ خاڵ . ئیرانی 
    پلەی چوارەم / چیا مدیر ۷ خاڵ . یاریزانی یانەی هەولێر
    پلەی پێنجەم / رێباز ناسڕ  ٦٫٥ خاڵ یاریزانی یانەی پ .سلێمانی
    پلەی شەشەم / عیسا محیەدین ٦٫٥ خاڵ یاریزانی یانەی هەولێر 
    باشترین یاریزانی خوار ۲۰ ساڵ :
    غوربانی محەمەد مەهدی . ٦ خاڵ ئیرانی .
    سیوار شێخ عەدنان . ٦ خاڵ یاریزانی یانەی هەولێر
    باشترین یاریزانی كچ / بەهرە سەمیر ٤ خاڵ یانەی مەلیك
    باشترین یاریزانی خوار ١٤ ساڵ / لاوین محەمەد ٥٫٥ خاڵ یانەی مەلیك
    ناوبژیوانانی سەرەكی پاڵەوانیەتیەكە / ئەسعەد ئیسماعیل
    ناوبژیوان / د. شوان عسمان
    ناوبژیوان / د. عامر زیاب 
    رێكخەری گشتی / محەمەد خەلیل مەجید
    سپۆنسەری گشتی پاڵەوانیەتیەكە / دریم زۆن كافی.