وەزیری دەرەوە و هاوتا عومانییەكەی جەخت لەسەر گرنگی هەڵوێستەكان لە كۆڕبەندە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان دەكەنەوە

سیاسی
  • أمس, 20:26
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە و بەدر ئەلبوسەعیدی وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەی عومان، جەختیان لە گرنگی یەكخستنی هەڵوێستەكان لە كۆڕبەندە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان كردەوە.
    لەبەیاننامەكەدا وەزارەتی دەرەوە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری كاروباری دەرەوە پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەی عومان بەدر ئەلبوسەعیدی و شاندی یاوەری كرد، لە بینای وەزارەتی دەرەوە لە بەغدای پایتەخت.
    وەزیرەی دەرەوە خۆشحاڵی و  پێشوازی لەم سەردانە كرد  بەپێی بەیاننامەكە و ستایشی قووڵایی ئەو پەیوەندییە مێژووییانەی كرد كە عێراق و سەڵتەنەی عومان كۆدەكەنەوە، جەختی لەسەر گرنگی بەهێزكردنی هاوكاری هاوبەش لە بوارەكانی ئابووری، بازرگانی، پەروەردەیی و ئەمنی، بە مەبەستی گەیشتن بە خواستەكانی ئەو دوو وڵاتە برایە.
    لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەی عومان جەختی لە كراوەیی تەواوەتی سەڵتەنەی عومان بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق كردەوە و ئاماژەی بەوەشكرد گرنگی كاراكردنی یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵات و بەرزكردنەوەی هاوكاری لەگەڵ بازرگانان و سازدانی پێشانگای بازرگانی بۆ فراوانكردنی ئاسۆكان لە هاوبەشی ئابووری.
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان كرد بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بەدیبهێنێت، هاوكات جەختیان لەسەر گرنگی هەماهەنگی و ڕاوێژكاری بەردەوام لەسەر بابەتەكانی بەرژەوەندی هاوبەش كردەوە.