بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پەرۆشی حكومەت بۆ پاراستنی ڕاوێژكاری لەگەڵ هێزە سیاسییەكان دووپاتكردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران چاوی كەوت بە سەرۆكی پارتی تەقەدوم، محەمەد ڕێكان حەلبوسی، وەزیرەكان، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاری ئەنبار و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی كوتلەی تەقەدام.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی گشتی وڵات كرا، هەروەها جەختكردنەوە لەسەر یەكخستنی هەوڵە سیاسییەكان بۆ پاڵپشتیكردنی حكومەت لە هەنگاونان بەرەو پێشەوە لەگەڵ دۆسیە خزمەتگوزاری و ئابوورییەكانی، و بەهێزكردنی كارەكانی لە تەواوكردنی جێبەجێكردنی بەرنامەكەی و بنچینەییەكانی ئامانجەكان، بە شێوەیەك كە خواستەكانی گەلی عێراق بەدی بهێنێت.
سودانی جەختی لەوە كردەوە بەپێی بەیاننامەكە: كە ئەم كۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی پەیوەندیكردندایە لەگەڵ هێزە سیاسییە جیاوازەكان كە نوێنەرایەتیان لە ئەنجوومەنی نوێنەران و حكومەت و ئەنجوومەنی پارێزگاكاندا هەیە، لە پەرۆشی حكومەت بۆ پاراستنی ڕاوێژ لەگەڵ هێزە سیاسییەكان بۆ چەسپاندنی ڕێبازی دەوڵەت، جێبەجێكردنی دیدگا ستراتیژییە نیشتمانییەكان و بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام لە كەرتە جیاوازەكاندا.
لای خۆیەوە حەلبوسی پشتیوانی پارتی تەقەدومی بۆ حكومەت و ڕێبازەكەی لە جێبەجێكردنی بەرنامە و پلانە گشتگیرەكانی گەشەپێدان و چاكسازییە گرنگەكانی دەرئەنجامی كە بەشدارن لە پەرەپێدان و بەهێزكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت دووپاتكردەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە : سەرۆك وەزیران گوێی لە بەشداربووان و تێبینییەكانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران گرت لە كوتلە كە نوێنەرایەتی ئەو پارێزگارانە دەكات ، بەڵێنیدا بەدواداچوون و جێبەجێكردنیان بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە لایەنی خزمەتگوزارییەوە هەیە.
جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامی جێبەجێكردنی وەرەقەی ڕێككەوتنی سیاسی كە لە پرۆگرامی وزاری حكومەتدا هاتووە، هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا دەست خرایە سەر ڕێوشوێنەكانی حكومەت سەبارەت بە دۆسیەی قەرەبووكردنەوەی ئەو خێزانانەی كە بەهۆی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەكان زیانیان بەركەوتووە، هەروەها مافی شەهیدان و بریندارەكان و ئەو پێشكەوتنانەی كە حكومەت بەدەستی هێناوە لە چارەسەركردنی دۆسیەی ئاوارەكان.
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات