پرسەنامەیەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە

ناوخۆ
  • أمس, 18:48
  • +A -A

    هەولێر -  INA
    بەهۆی كۆچی دوایی خواڵخۆشبوو عەمید فەرهاد محەمەد جێگری بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستان،نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسە نامەیەك ئاراستەی خانەوادە وكەس وكاری كۆچكردوو دەكات وئەمەش دەقی پرسەنامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە.
    پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو عەمید فەرهاد محەمەد، جێگری بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستان دەكەم كە لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا، هاوسۆز و هاوخەمیانم، لە خوای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
    نێچیرڤان بارزانی
    سەرۆكی هەرێمی كوردستان
    2024/12/21