سەرۆك وەزیران: حكومەت كار بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی سوریا دەكات بەمەبەستی وەرگرتنی بڕیاری پێویست سەبارەت بە پێشهاتەكانی

سیاسی
  • أمس, 17:32
  • +A -A

    بەغدا  -  INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پشتڕاستیكردەوە كە حكومەتی عێراق كاردەكات بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی سوریا بە مەبەستی وەرگرتنی بڕیاری پێویست سەبارەت بە پێشهاتەكانی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا  كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە كویدۆ كرۆسێتۆ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد :لە میانەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەیان لە بوارە جیاجیاكاندا كرد، بەتایبەتی لە ڕووی ئەمنییەوە، بەشێوەیەك كە سوودی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست بەدەستبهێنێت.
    سەرۆك وەزیران بەگوێرەی بەیاننامەكە ستایشی  رۆڵی ئیتاڵیای كرد كە لە ڕێگەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و نوێنەرایەتی ناتۆ پاڵپشتی عێراقی پێشكەش كرد و ئاماژەی بەوەشكرد ئامادەیی عێراق بۆ هاوكاریكردن لەگەڵ وڵاتانی دۆست بۆ سەقامگیركردنی سەقامگیری ناوچەكە، بەهۆی كاریگەرییەكانی لەسەر ئاسایشی جیهانی.
    سەرۆك وەزیران جەختی كردەوە  بەگوێرەی بەیاننامەكە  : پێویستی هەوڵی هاوبەش و كاركردن بۆ یارمەتیدانی سورییەكان لە بەڕێوەبردنی كاروباری وڵاتەكەیان، بەبێ هیچ دەستوەردانێك كە پێشێلكردنی سەروەری و یەكپارچەیی خاكەكانی سوریا بێت، ڕوونیشیكردەوە كە حكومەتی عێراق كاردەكات بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی سوریا بۆ ئەوەی بڕیاری پێویست بۆ پێشهاتەكانی بدات.
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە : كویدۆ كرۆسێتۆ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا سڵاوی خانمەجۆرجیا میلۆنی  سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا بە سودانی گەیاند  و خواستی ئەوەی كرد كە جەنابی سەرۆك وەزیران سەردانی  ئیتاڵیا بكات وجەختیشیكردەوە ویستی وڵاتەكەی بۆ فراوانكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق بە پشتبەستن بەو هاوبەشییەی ئێستا و هاوكاری نێوان هەردوو وڵات و ئامادەیی بۆ پشتگیریكردن لە سەقامگیری ناوچەكە.