بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری، پێشوازی لە هاوتا ئیتاڵییەكەی، كویدۆ كرۆسێتۆ كرد.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: وەزیری بەرگری، سابت محەمەد عەباسی لە بارەگای وەزارەتەكە لە بەغدا پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئیتاڵیا، كویدۆ كرۆسێتۆ، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، نیكۆلۆ فۆنتانا و شاندی یاوەرییان كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : مەراسیمێكی فەرمی پێشوازی بۆ میوانەكە بەڕێوەچوو، لەو ماوەیەدا سروودی كۆماریی عێراق و ئیتاڵیا لێدرا و لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا وەزیر بەخێرهاتنی هاوتا ئیتاڵییەكەی كرد، هەوڵەكانی ئیتاڵیا و ڕۆڵی گەورەی ئیتاڵیا بەرز نرخاند لە ڕێگەی ئەو شارەزا و ڕاهێنەرە ئیتاڵییانەی كە لە چوارچێوەی ئەركی ناتۆدا ئامادەبوون و پاڵپشتیكردنیان بۆ عێراق لە ڕێگەی ئەو خولانەی ڕاهێنان و پەرەپێدان كە ئەنجامدراون بۆ كادیرانی وەزارەتی بەرگری لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق.
ووتیشی : هەردوولا گفتوگۆیان كرد لە میانی كۆبوونەوەیەكی فراوانكراودا كە ژمارەیەك سەركردە و ئەفسەری باڵای وەزارەت ئامادەی بوون، ڕێگاكانی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی داهاتووی نێوان عێراق و كۆماری ئیتاڵیا، هەروەها هەوڵەكانی هەردوو وڵات بۆ بەرزكردنەوەی ڕێگاكان لە هاوكاری هاوبەش لە داهاتوودا.
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات