بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە عەبدولموتەلیب عەلەوی پارێزگاری بەغدا، تەواوبوونی سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ كردنەوەی نەخۆشخانەی گشتی شەعب پشتڕاستكردەوە.
پارێزگاری بەغدا لە میانی گەشتێكی پشكنیندا لەگەڵ وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی، لە بەیاننامەیەكدا بۆ بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی حكومەت كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە : پارێزگا و كۆمپانیای جێبەجێكردنی پڕۆژەكە هەموو ئامادەكارییەكانی بۆ كردنەوەی نەخۆشخانەی شەعب و چوونە ناو خزمەتگوزاری تەواو كردووە، بۆ ئەوەی زیادكردنێكی چۆنایەتی لە پشتیوانیكردنی كەرتی تەندروستی پێكبهێنێت.
ووتیشی: نەخۆشخانەكە بەشێوەیەكی پێشكەوتوو و بە نوێترین ئامێر و تەكنەلۆجیای پزیشكی بەڕێوەدەبرێت، شێوازێك كە بۆ یەكەم جار لە بەغدا بەڕێوەدەچێت بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاریی پزیشكی بۆ هاووڵاتیانی پایتەخت.