كوێت - INA- عەبدولڕەحمان حەمید
ئەمڕۆ شەممە ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە پشتڕاستی كردەوە كە ڕێكارەكانی چوونە ژوورەوەی عێراقییەكان بۆ ناو كوەیت ئاسانن و ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەكان كراوەن بۆ چوونە ژوورەوەی عێراقییەكان بۆ ناو كوەیت.
عیدانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: رێكارەكانی چوونە ناو كوێت ئاسانن، هاوكارییەكی گەورەش هەیە بۆ هاتنە ناوەوەی عێراقییەكان و ئاماژەشی بەوەدا كە پرۆسەی پێدانی ڤیزا سنووردار نییە و لە ژمارەدا دیاری نەكراوە.
ڕوونیشیكردەوە : وەزیری ناوخۆی كوێت دووپاتی كردەوە كە ژمارەیەكی سنووردار نییە و هەر عێراقییەك خاوەنی بلیتی یارییە دەتوانێت لە ڕێگەی ماڵپەڕەكەوە داواكاری پێشكەش بكات.