بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاڕاستەی گرنگیدان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی كرد و هاوكات ئاماژەی بەدواكەوتنی كردنەوەی پڕۆژەی دەروازەی بەغدا- موسڵ بۆ ململانێكان بوو.
سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا لە میانی بەسەركردنەوەی پڕۆژەی دەروازەی (بەغدا- موسڵ) كە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی خۆیەوە ڕاپۆرتی كردووە، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردووە و وتی : بڕیاربوو پرۆژەی دەروازەی بەغدا - موسڵ لە كۆتایی ئەمساڵدا كراوە دەبێت، بەڵام بەهۆی ململانێكانەوە دواكەوت، ئاماژەی بەوەشكرد كە دەروازەیەكی نمونەیی بۆ بەغدا دابین دەكەین كە هەموو پێداویستیەكانی ئاسوودەیی هاووڵاتیان لەخۆبگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد:100 ڕۆژ بەسە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی دەروازەی بەغدا- موسڵ، ئاماژەی بەوەشكرد خزمەتگوزارییەكان بنەمای پەیوەندی نێوان هاوڵاتی و دەوڵەتن و سەرۆك وەزیران ئاڕاستەی كرد،بایەخ بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بدرێت.