بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوە ئیدانەی توندی خۆی بۆ ڕووداوی خۆكردنە ناو بازاڕی كریسمس لە شاری ماگدێبۆرگ لە ئەڵمانیا دەبڕی.
لەبەیاننامەكەدا لە وەزارەتەكەوە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : وەزارەتی دەرەوەی كۆماری عێراق شەرمەزاركردنی توندی خۆی بۆ ئەو ڕووداوە ئازاربەخشەی خۆكردنی ئۆتۆمبێل دەردەبڕێت كە لە بازاڕی كریسمس لە شاری ماگدێبۆرگ لە ئەڵمانیا ڕوویدا و لە ئەنجامدا ژمارەیەك قوربانی و برینداری لێكەوتەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، وەزارەتەكە هاوسۆزی تەواوی خۆی لەگەڵ حكومەت و گەلی دۆستانەی ئەڵمانیا لە بەرامبەر ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەدا دووپاتكردەوە، جەختی لەسەر هەڵوێستی پتەوی عێراق لە ڕەتكردنەوەی توندوتیژی و توندڕەوی بە هەموو فۆرم و دەركەوتەكانییەوە كردەوە.
پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ كەسوكاری قوربانییەكان دەربڕی، هیوای زوو چاكبوونەوەی بریندارەكان دەخوازێت.