كەش و هەوا: لەسبەینێوە كەمێك پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە

ناوخۆ
  • 21-12-2024, 10:18
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكرێ لە سبەینێوە پلەكانی گەرما كەمێك بەرزببنەوە.
    لەبەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سبەی یەكشەممە، كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكوور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سوك لە بەشە شاخاوییەكانیدا، هەروەها هەور دەبێت و ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، و تەم و مژ لە بەیانیاندا دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت،پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە، و مەودای بینین (6-8) كم دەبێت، و لە تەم (2-4) كم، و هەندێكجار كەمتر لە 1000 مەتر دەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پلەكانی گەرما لە بەغدا و كەربەلای پیرۆز و واست 15، سلێمانی 11، دهۆك و هەولێر 12، نەینەوا و دیالە 13، سەڵاحەدین، كەركوك و ئەنبار 14، نەجەف ئەشرەف و بابل 16 موسەننا 17، میسان و زیقار و دیوانیە 18١٨ و بەسرە 19 پلە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە كەش و هەوا لە ناوچەكانی باكور ساماڵ دەبێت، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووریش نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە بەیانی زوو تەم دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە هەموو ناوچەكانی وڵات و مەودای بینین دەبێتە (6-8) كم و لە تەمدا (2-4) كم و هەندێكجار كەمتر لە 1000 مەتردەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە نیمچە هەور بۆ هەوری گشتی دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی سوكی پەرشوبڵاو لە ناوچەكانی باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات كەمێك بەرزدەبنەوە.
    رۆژی چوارشەممەی داهاتوو كەش و هەوا ساماڵ دەبێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.