نەینەوا – ا ه ع شارەوانی پارێزگای نەینەوا، ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند: دوای دوو ساڵ لە تەقاندنەوەی پردی كەسك لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە، ئەو پردەیان نۆژەنكردوەتەوە. لای خۆیەوە عەبدولقادر دەخیل بەرێوەبەری شارەوانی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" كارمەندانی شارەوانی نەینەوا توانیویانە ئەو پردە نۆژەنبكەنەوە كە ناوچەی كەسك و ناحیەی رەبیعە و قەزای شەنگال بە یەكەوە دەبەستێتەوە و یەكێكە لە پردە ستراتیژییەكان. دەخیل وتیشی ئەمرۆ پردەكەیان بە رووی هاتوچۆی هاوڵاتیاندا كردوەتەوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات