مەندەلاوی جەخت لەگرنگی بەهێزكردنی هەوڵەكان دەكاتەوە بۆ گەیشتن بەپێكەوەبوون لە نێوان هەموو پێكهاتەكاندا

سیاسی
  • 20-12-2024, 15:41
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی جەختی لەسەر بەهێزكردنی هەوڵەكان بۆ گەیشتن بەپێكەوەبوون لە نێوان هەموو پێكهاتەكاندا كردەوە.
    مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە: بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووەوە پیرۆزبایی  دڵسۆزانەمان ئاراستەی ئەندامانی پێكهاتەی ئێزیدی لە عێراق و جیهان دەكەین، كە بەهاكان بەرجەستە دەكات لە خۆشەویستی و لێبوردەیی و ئاشتی، كە بە بنەمای پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان پێكهاتە جیاوازەكانی گەلی عێراق دادەنرێت.
    جەختیشی لە پێویستی بەهێزكردنی هەوڵەكان كردەوە بۆ بەدیهێنانی پێكەوەبوونی زیاتر لە نێوان هەموو پێكهاتەكاندا، و كاركردن بۆ بنیاتنانی عێراقێكی ئاوەدان بە ئاسایش و سەقامگیری.