بە ڕێنمایی سەرۆك وەزیران دەستپێشخەرییەك بۆ هاوسەرگیری 80 گەنج لە كەربەلای پیرۆز دەستیپێكرد

ناوخۆ
  • اليوم, 15:21
  • +A -A

    كەربەلای پیرۆز - INA- عەباس رەحیمی
    ئەمڕۆ هەینی تیمی پەیوەندییەكانی حكومەت ئەنجامدانی ئاهەنگی هاوسەرگیریی بەكۆمەڵی بۆ ژمارەیەك گەنج لەژێر دەستپێشخەرییەكی حكومیدا لە كەربەلای پیرۆز ڕاگەیاند، هاوكات ڕایدەگەیەنێت كە دەستپێشخەرییەكە هەموو ئەو تێچوونانەی دابینكردووە كە پێویستیان بە هاوسەرە تازەكان هەبووە.
    ئەندامێكی تیمی پەیوەندییەكانی حكومەت قاسم فەرەج بدێری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تیمی پەیوەندییەكانی حكومەت، بە هاوكاری كۆمپانیای گشتی بۆ ناوەندی بازاڕەكان لە وەزارەتی بازرگانی، سپۆنسەری هاوسەرگیری 80 كوڕ و كچیان كرد لە مەراسیمێكی هاوسەرگیری بەكۆمەڵ لە پارێزگای كەربەلای پیرۆز، بە دوو وەجبە
    بدێری ڕوونیشیكردەوە كە تیمەكە ئەو گەنجانەی هەڵبژارد كە ئارەزووی هاوسەرگیریان هەبووە و بەهۆی بارودۆخی داراییەوە ڕێگرییان لێدەكرا ئەو كارە بكەن، ئاماژەشی بەوەدا كە ئەم دەستپێشخەرییە پێشتر چەند پارێزگارێكی لەخۆگرتبوو، بەتایبەتی میسان، زیقار، موسەننا، بەسرە، و نەجەف ئەلئەشرەف، و كە تیمەكە بەردەوامە لە ڕووماڵكردنی پارێزگارەكانی دیكە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : دەستپێشخەرییەكە خەرجییەكانی هاوسەرگیرییەكەی دەگرێتەوە، كە نوێنەرایەتی دەكرێت بە دابینكردنی ژووری نووستن و بڕە پارە و دیاری بۆ بووك و زاوا، جگە لە كرێی ئەو شوێنەی كە بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكە دیاریكراوە.
    لای خۆیانەوە خانەوادەی  بوك و زاواكان بۆ پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دووپاتیان كردەوە: كە ئەم دەستپێشخەرییە لە بەرژەوەندی ئەو خێزانانەدا هاتووە كە داهاتیان سنووردارە، و ئەوەش بارگرانییەكی قورسی لەسەر شانیان هەڵگرتووە، بەتایبەتی لەم كاتەدا كە نرخی مۆبیلیات و زێڕ بەرزبووەتەوە، سوپاسی خۆیان پێشكەش بە سەرۆك وەزیران كرد بۆ ئەم دەستپێشخەرییە.