بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواكانی ئێزیدییەكان و هەموو عێراقییەكان نوێكردەوە.
سەرۆك كۆماری كۆمار لە تویتێكدا لەسەر پلاتفۆرمی X، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و وتی : لەگەڵ جەژنی ڕۆژووبوون بۆ گەلی ئێزیدیمان، پیرۆزبایی و خێر و بەرەكەتی خۆمان ئاراستەی خوشك و براكانمان دەكەین لە ئایینی ئێزیدی لە عێراق و جیهان، هیوای جەژنێكی خۆشیان بۆ دەخوازین كە تیایدا چێژ لە چاكە و ئاسایش وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەم بۆنەوە لەهەموو بۆنەیەكدا پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواكانی ئێزیدیان و تەواوی عێراقییەكان نوێ دەكەینەوە و كاركردن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەمیان وبەتایبەتی گەڕانەوەی تەواوی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ وحاڵی خۆیان،بەپەرۆشەوە كاردەكەین بۆ زانینی چارەنووسی ئەو ڕفێنراوانەی كە ماونەتەوە.
لە كەركوك 7 ئەندامی داعش دەستگیركران