بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە بۆنەی جەژنی ڕۆژووەوە پیرۆزبایی لە ئێزیدییەكان كرد.
سودانی لە تویتێكدا لەسەر پلاتفۆرمی X، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و وتی: بەبۆنەی ڕۆژی (ڕۆژین ئێزی) پیرۆزبایی و گەرم و دڵسۆزانەمان ئاراستەی گەلی ئێزیدیمان دەكەین، هیوای ئەمنیەتیان و ئاشتی و چاكە لە سەرانسەری نیشتمانە ئازیزەكەماندا بۆ دەخوازین.
ئاماژەی بەوەشكرد : جكومەتەكەمان وویستوویەتی ئەو پەڕی گرنگی و چاودێری بەهەموو چین وتوێژەكانی وڵاتی خۆشەوویستمان بدات وبەتایبەتی خەڵكی پێكهاتە مێژوویییەكان كەدەیان سەدەیە لەسەر ئەم نیشتمانە ژیاون.
هەروەها وتیشی: ساڵی ڕابردوو بە شانازییەوە ئاڕاستەمان كرد كە ئەم بۆنەیە هەموو ساڵێك وەك پشووی فەرمی بۆ ئێزیدییەكان لە عێراق دابمەزرێنین، ئەمەش لە پێناو ڕێزگرتن لە ناسنامەی كولتووری خۆیان و پاڵپشتی لەو فرەچەشنییە كولتوورییەی كە تایبەتمەندی وڵاتە گەورەكەمانە.
لە كەركوك 7 ئەندامی داعش دەستگیركران