بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكرێ باران وهەورە بروسكە و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ.
لەبەیاننامەی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی شەممە كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی خۆڵبارین لە ناوچەكانی باشوور، هەروەها هەور دەبێت لەگەڵ بارینی هەورە تریشقە لە هەندێك بەش لە ناوەڕاست و باكوور ، ئەگەری بەفربارین لە ناوچەكانی باكوور، و پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا چەند پلەیەك دادەبەزێت.
پلەكانی گەرما لە بەغدا و دیالە و دیوانیە 12، سلێمانی 9، هەولێر و دهۆك و نەینەوا 10، سەڵاحەدین، كەركوك و ئەنبار 11، كەربەلای پیرۆز و بابل 13، نەجەف و واست 14، میسان و موسەننا 15و زیقار و بەسرە 16.
كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها تەم لە بەیانیاندا دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت. كەشوهەوای ناوچەی باكور هەور دەبێت، پلەكانی گەرما بە گشتی بەرزدەبنەوە.
رۆژی دووشەممە كەشوهەوا بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، چونكە تەم لە بەیانیاندا دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت، پلەكانی گەرما بەگشتی بەرزدەبنەوە.
ڕەوشی كەش و هەوا بۆ ڕۆژی سێشەممە بە گشتی هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور كەمێك دادەبەزن و لە ناوچەی باشوور نزیك دەبنەوە.
لە كەركوك 7 ئەندامی داعش دەستگیركران