سلێمانی - INA
بەهۆی كۆچی دوایی پارێزگاری پێشووی سلێمانی (بەهرۆز حەمە ساڵح فەقێ رەشید) قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی كەسوكار وخانەوادەی كۆچكردوو دەكات و ئەمەش دەقی پرسەنامەكەیە.
بەڕێزان كەسوكار و خانەوادەی كۆچكردوو كاك بەهرۆز قەشانی
زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پارێزگاری پێشووتری سلێمانی (بەهرۆز حەمەساڵح فەقێ رەشید قەشانی) م بیست.
كۆچكردوو بەهرۆز قەشانی، كەسایەتیەكی شارەزا و دڵسۆزی شار بوو كە لەماوەی كاركردنیدا لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەك كەسێكی خەمخۆر و لێهاتوو ئەركی خۆی بەجێگەیاند.
بۆ ئەم خەمە هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشیتان لێ ئەكەم.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.